کاتی تیروپشکی جامی جیهانی ٢٠١٨ی روسیا بزانن


فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا لەسەرەتای مانگی داهاتوو تیروپشکی جامی جیهانی ٢٠١٨ی روسیا ئەنجام بدات.

دوای تەواوبوونی سەرجەم یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیاو ئاشکرابوونی ناسنامەی سەرجەم هەڵبژاردەکان کە ٣٢ هەڵبژاردە بوو، فیفا ١-١٢- ٢٠١٧ی دیاری کرد تا تیروپشک لە نێوان ئەو ٣٢ هەڵبژاردەیە ئەنجام بدات و سەرجەمیشیان دەکرێن بە هەشت گروپەوەو یەکەم و دووەمی گروپەکان راستەوخۆ دەگەنە قۆناغی شانزەو سێیەم و چوارەمی گروپەکانیش ماڵئاوایی لە مۆندیال دەکەن.

سەرجەم هەڵبژاردە سەرکەوتووەکان:



ئەرجەنتین، بەلجیکا، پۆڵەندا، فەرەنسا،روسیا، ئەڵمانیا، بەرازیل، پۆرتوگال، ئۆرۆگوایی، کرواتیا، ئیسپانیا، پیرۆم سویسرا، ئینگلتەرا، کۆڵۆمبیا، مەکیسک، کۆستاریکا، سوید، تونس، میسر، دانیمارک، ئایسلەندا، سەنیگال، ئێران،پەنەما، کۆریایی باشوور، سعودیە، سڕبیا، نەیجیریا،ئوسترالیا، ژاپۆن، مەغڕیب.




PM:06:46:16/11/2017