بۆ یەکەمجارە لەریفراندۆمە بەرپرسێکی ئەمەریکی سەردانی هەولێر بکات

‌فۆتۆ.. ماڵپەڕی ئەنجومەنی وەزیران
دوای نیگەرانییەکانی ئەمەریکا لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ یەکمجارە بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت کۆبێتەوە.  

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، له‌ دیدارێكی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16/11/2017ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی هەرێم و مه‌كگۆرك نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش، هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان به‌ ڕاگرتنی گرژییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی عیراق و پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕی و به‌ پێویستیان زانی دیالۆگێكی جددیی هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ست پێ بكرێت.

نێچیراڤان بارزانی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و واشنتۆن كرد و هیوای خواست زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی جددیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بدات، كه‌ تاكه‌ ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان هیچ كاتێك لایه‌نگری به‌ریه‌ككه‌وتن نه‌بووه‌ و هه‌میشه‌ ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تاوتوێكردنی بارودۆخی عیراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.



PM:11:21:16/11/2017