میدیاکەی مەلا بەختیار: هێشتا فەرید ئەسەسەرد ماویەتی وێرانتری بکات

چاودێر نیوز ماڵپەڕی نزیک مەلا بەختیار وەڵامی فەرید ئەسەسەرد دەداتەوەو دەڵێن " هێشتا فەرید ئەسەسەر ماویەتی وێرانتری بكات".

دوای ئەوەی فەرید ئەسەسەر ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاندبوو دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پێشوو کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی نەماون، ئەمڕۆ ماڵپەڕی چاودێر وەڵامێکی توندی ئەسەسەر دەداتەوەو، تیایدا هاتووە" سەرچاوەیەكی نزیك لە كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لە وەڵامی قسەكانی فەرید ئەسەسەرد،  بۆ چاودێرنیوز، وتی: دەبوایە فەرید ئەسەسەرد لە كۆبوونەوەی  رەسمی  دوای دوا بڕیار لەسەر كێشەكان، ئەو قسەیەی بكردایە".

سەرچاوەکەی یەکێتی بەو ماڵپەڕەی راگەیاندووە" بەڵام دیارە هێشتا ماویەتی وێرانتری بكات، چونكە ئەركە لە مێژینەكەی تەواو نەكردووە".

فەرید ئەسەسەرد، لەو راگەیاندنە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە " لەكۆبوونەوەی پێشووی ئەنجوومەنی سەكردایەتی یەكێتی، بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی درا، لەو سۆنگەیەوە ئێستا نەكەس كارگێری مەكتەب سیاسییە و نەكەس ئەندامی مەكتەبی سیاسییە".



AM:11:09:17/11/2017