ژنه رۆژنامه‌نوسێكی جه‌نگی، له كاتی روماڵی به‌ره‌كانی شه‌ڕدا له خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار لەلای شارۆچکەی راوە كوژرا.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی دوێنێ ، له كاتی روماڵكردنی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی داعشدا له سنوری قه‌زای قائیم، ژنه رۆژنامه‌نوسی جه‌نگی، ره‌نا عجێلی كوژراوه.
ره‌نا عجێلی كه هاوكات به‌رپرسی راگه‌یاندنی لیوای 13ی حه‌شدی شه‌عبی بوه، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، روماڵی شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌كانی كردوه له زۆربه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگدا.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هاوخه‌میی خۆی بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ده‌ربڕیوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، رۆژنامه‌نوسان بونه‌ته قوربانیی ده‌ستی تیرۆر‌و باجی زۆریان داوه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانه‌ی تۆڕی ئازادیی و چاودێریی راگه‌یاندن، له ماوه‌ی 11 مانگی ئه‌مساڵدا، 7 رۆژنامه‌نوس كوژراون و 11ی تریش بریندار بوون.