سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات

رێبەری رەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتێکی تەکنۆکرات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا و دەڵێت حکومەتی داهاتوو "نابێت ملیشیایی یاخود حزبی بێت".


لەمیانەی وتاری هەینیدا، کە لەمزگەوتی کوفە لەشاری نەجەف موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند کە هەوڵ دەدات چاکسازیی ئەنجام بدات لە پرۆسەی سیاسییدا و وتیشی "دەمەوێت پرۆژەیەک لەگەڵ ئێوەدا تەواو بکەم وەک چۆن پێکەوە لە مەیدانی تەحریر دەستمان پێ کرد، ئەوەش لەڕێگەی کۆبوونەوەیەکی ملیۆنییەوە بۆ پاڵپشتی هەڵبژاردنی حکومەتێکی سەربەخۆی تەکنۆکرات".

سەدر جەختی کردەوە کە حکومەتی داهاتوو لە عیراقدا نابێت "ملیشیایی و حزبی بێت.

پێشتر موقتەدا سەدر چەند جارێک پێشڕەویی چەند خۆپیشاندانێکی ملیۆنی لەبەغدا کردووە کە داوای چاکسازییان لە بەڕێوەبردن و حکومداریی عیراقدا کردووە.




PM:04:06:17/11/2017