په‌روه‌رده راگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت "ئه‌وانه‌ی پێشتر فۆرمیان پڕكردۆته‌وه، فۆرمێكی دیكه‌یان پێ پڕده‌كرێته‌وه بۆ دامه‌زراندنیان".
به‌گوێره‌ی راگه‌یەندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە سه‌رجه‌م ده‌رچوانی خاوەنی بڕوانامەی به‌كالۆریۆس له‌به‌شه‌كانی (بیركاری،ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، زانست و كوردی)، ئه‌وانه‌ی پێشتر داواكارییان پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه یان یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی كردووه به‌مه‌به‌ستی وانه‌بێژیی، ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه له‌ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌و دوو شه‌ممه سه‌ردانی به‌شی میلاكات بكه‌ن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار، به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت به‌وانه‌بێژی.
له‌ڕاگه‌یەندراوه‌كه‌دا ئەوە خراوەتەڕوو كه پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆرمانه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی میلاكاتی ناحیه‌ی رزگاری و گرده‌گۆزینه یان هه‌ر خوێندنگه‌یه‌كی تره، كه پێویستیان به‌پسپۆڕییه‌كانی سه‌ره‌وه هه‌بێت.