نوێترین زانیاری لەبارەی تەندروستی کۆسرەت ڕەسوڵەوە ڕادەگەیەنرێت

سەرۆكی تیمی پزیشكی دواین زانیاری لەبارەی  كۆسرەت رەسوڵەوە ئاشکرادەكات و ڕایدەگەیەنێت "لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەك لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە و تەندروستیشی زۆرباشە".


د. دارا رەشید پزیشكی تایبەت و سەرۆكی تیمی پزیشكی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیاکانی یەکێتی رایگەیاند "ئێوارەی دوێنێ كۆسرەت رەسوڵ عەلی گەیشتۆتە ئەڵمانیا و ئەمڕۆ گەیشتۆتە نەخۆشخانەیەك لە بەرلین.

سەبارەت بە باری تەندروستی رایگەیاند "لە ئێستادا تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ عەلی زۆرباشە و چەند پشكنینێكی گشتی بۆ دەكرێت و پێویستی بە نەشتەرگەری نییە و لەژێر چاودێریی ووردایە".

هاوکات سەعدی ئەحمەد پیرە، ووتەبێژی یەکێتی زانیارییەكانی پزیشكی تایبەتی كۆسرەت رەسوڵی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند "لە ئێستادا تەندروستی زۆرباشە و چەند پشكنینێكی بۆ ئەنجام دەدرێت".



PM:07:00:17/11/2017