نوسەر و ڕۆژنامەنوس ئیبراهیم عەباس هێرش ئەکاتە سەرهێلی لەڤ.
ئیبراهیم عەباس لە نوسینێکدا ڕەخنەی توند ئاڕاستەی خانمە هونەرمەند هێڵی لەڤ دەکات و دەنوسێت:
ئاگات لێ بوو؟! بیرتانە چۆن بەم درۆیانە؛
1؛ کوڕی فەقیریان بەکوشت ئەدا؟!
2؛ چۆن پارەی ئەم وڵاتەیان بە هەدەر دەدا؟!
3؛ چۆن ئەم هێڵی لەف و هونەرمەندانی تریان بەدرۆ ئەکردە نیشتمانپەرو کورد پەروەر؟! هەموو شتێکی ئەم دەسەڵاتە درۆیە، بۆیە لەراستیدا شکۆی پێشمەرگە و خاکی کوردستان و خوێنی سەدان و هەزاران کەسیان بە بەلاش لە دەستدا!.
رۆژنامەنوس ئیبراهیم عەباس پێشتر لەدەزگای راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كاریكردووە و لە مانگی 7ی ئەمساڵ هێزێكی ئەمنی لەماڵی هاوڕێكەیدا دەستگیریان کرد و ناوبراویش هۆکاری دەستگیرکردنەکەی بۆ ملمانێی ناوخۆی پارتی گەڕاندەوە و لە ئێستادا لە یەکێکە لە ئەندامانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.