له‌لایه‌ن هێزێكی نادیاره‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌نج و سێ كه‌سیان ده‌ڕفێنن.
ماڵپەڕی "وشە"ی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌ك لە پردێ کە وەک شایه‌تحاڵ خۆی ناساندووە ڕایگەیاندوو "دوای کاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، حه‌وت گه‌نجی خه‌ڵكی گوندی "قه‌ڵا هه‌ربه‌ت" نزیك گوندی "قوتانه" له پشت زنجیره گرده‌كانی "كه‌لی سێكانیان" له شاره‌دێی پردێ كه حه‌وزی ماسییان هه‌یه، له كاتێكدا ڕۆیشتوون بۆ سه‌ر شوێنكاره‌كه‌یان، له‌لایه‌ن هێزێكی نه‌ناسراوه‌وه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر و ئه‌وانیش هه‌رچه‌ند هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵبێن، به‌ڵام سێ كه‌سیان فریا ناكه‌ون و له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه ڕفێنراون".
سه‌رچاوه‌كه دەڵێت "سێ كه‌سه‌كه به ناوه‌كانی "ف" و "ك" و "هـ" گیراون، كه دوانیان هاوكاری "ف" بوون و حه‌وزه ماسییه‌كه بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه له ئێواره‌وه كه‌سوكاریان پێوه‌ندی به هێزه ئەمنیەکانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان ده‌ست بكه‌وێ، به‌ڵام تا ئێسته هیچ وه‌ڵامێكیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه".
سەرچاوەکە ئەوەشی ووتوە "ئۆتۆمبێلی ئه‌و چوار كه‌سه‌ی كه توانیویانه ده‌رباز بن و بگه‌نه گوندی "كه‌لوڕ" له نزیك شاری كه‌ركووك، چه‌ندان فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه".