داوای ناوی ئەو فەرمانبەرانەی کەرکوک دەکرێت کە بەشداری ریفراندۆمیان کردوە
لە نوسراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاری كه‌ركوك، داوا ده‌كات ناوی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به فه‌رمانگه‌كه‌یان بۆ ره‌وانه بكه‌ن كه به‌شداری پرۆسه‌ی ریفراندۆمیان كردوه.
به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك كه واژۆی حسێن ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به وه‌كاله‌تی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و له رۆژی 16-11-2017 ده‌رچوه، داوا له هه‌موو به‌ش و نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك كراوه، ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانیان بۆ بنێرن كه به‌شداری پرۆسه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه كه به‌پێی نوسراوه كه به ناده‌ستوری وه‌سفكراوه.
له كۆتایی نوسراوه‌كه‌شدا داوا كراوه به په‌له زانیارییه‌كانیان بۆ ره‌وانه بكه‌ن.
PM:12:12:18/11/2017