پارتى وەڵامى پرۆژەکەى گۆڕان دەداتەوە

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پاش هەڵسەنگاندنی پرۆژەکەی بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامیان دەدەنەوە.


مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی بەمیدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە: پڕۆژەیەکیان لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە پێگەشتووە و گفتوگۆی لەسەر دەکەن، هەروەها بڕیاریشیانداوە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ گۆڕان بەردەوام دەبێت.


وتەبێژی پارتی ڕاشیگەیاندووە، بەمنزیکانە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی هەرێم کۆدەبنەوە و تاوتوێ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن چۆن خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەو هەموو ئاستەنگانەی کە ڕووبەرووی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە.



AM:10:58:19/11/2017