تورکیا: دەچینە قەندیل دادەنیشین

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، کە سوپای وڵاتەکەی دەچێتە ناو قەندیل و لەوێ دادەنیشین، هاوسەرۆکی کەجەکەش دەڵێت "فەرموون وەرنە قەندیل، کێ دەستی گرتوون؟".


چەند رۆژێک لەمەوبەر سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند کە "سوپای تورکیا بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی
وڵاتەکەی، 25 کیلۆمەتر لە دەرەوەی سنووری خۆی هێرش دەکاتە سەر پەکەکە.

لە بەرامبەدا جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە، وەڵامی سولەیمان سۆیلۆی داوەتەوە و رایگەیاندووە، "فەرموون وەرنە قەندیل، کێ
دەستی گرتوون؟".


هاوکات جەمیل بایک، هۆشداریی داوەتە وەزیری ناوخۆی تورکیا و راگەیاندووە، "ئەگەر سوپا و بەرپرسانی تورکیا بیر لە داگیرکردنی قەندیل بکەنەوە، ئەوا ئێمە قەندیلیان لێ دەکەینە بیرێکی قوڵی بێ بن".



PM:01:04:19/11/2017