شاجوانی جیهان بۆ ساڵی 2017 هەڵبژێردرا

لە مەراسیمێكی تایبەتدا، كە لە چین بەڕێوەچوو، كچێكی هیندی وەك شاجوانی ساڵی 2017ی جیهان هەڵبژێردرا.

شەوی ڕابردوو 18تشرینی دووەمی 2017 ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی جیهان لە چین بەڕێوەچوو، كە تێیدا كچێكی هیندی بە ناوی (مانوشی چیلار)، وەك شاجوانی جیهان بۆ ساڵی 2017، هەڵبژێردرا.

مانوشی هندی تەمەنی 20 ساڵە، قوتابیی كۆلێژی پزیشكییە، لەمیانی مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی جیهانیشدا باسی لەوە كرد، كە حەزی لە وێنەكێشانە.

ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی جیهان (Miss World)، بە یەكێك لە كۆنترین مەراسیمەكانی هەڵبژاردنی شاجوان دادەنرێت، ئێریك مۆرلی، كە پیاوێكی بەریتانییە، خاوەنی بیرۆكەی ئەو مەراسیمەیە و بەڕێوەبەری مەراسیمەكەش بوو، یەكەمین مەراسیمیش لە ساڵی 1951 و لە بەریتانیا ئەنجام درا، ئەو پیاوەش لە ساڵی 2000 كۆچی دوایی كرد.



PM:02:50:19/11/2017