وێنەیەکی دەگمەنی کۆنی پەرواز حسێن و گۆرانی هاوسەری بڵاودەکرێتەوە

وێنەیەکی دەگمەنی کۆنی پەرواز حسین ئەستێرەی عەرەب ئایدڵ و هاوسەرەکەی بڵاودەکرێتەوە کە پێدەچێت سەرەتای پێکهێنانی ژیانی هاوسەریان بێت.

گۆران ساڵحی هونەرمەند دوێنێ شەو ١٨ تشرینی دووەم وێنەیەکی خۆی و پەروازی هاوسەری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە وێنەکە ساڵی ٢٠٠٣ گیراوە، وەک گۆران ئاماژەی بۆ دەکات ١٤ ساڵ لەمەوبەر وێنەکە لە شاری سلێمانی گیراوە.

پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە دایک بووەو دانیشتوی شاری هەولێرە، هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) و لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.



PM:06:56:19/11/2017