نرخی نه‌وت دابەزی
ئه‌مڕۆ دووشەممە نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك دابەزی‌و به‌رمیلێك له سه‌رو 62 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ 20/11/2017 نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 62 دۆلار و 62 سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانی دوێنێ به 62 دۆلار و 72 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 56 دۆلار و 75 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانی دوێنێ به 56 دۆلار و 71 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
AM:10:14:20/11/2017