دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی ریفراندۆمی هەرێم بڕیاریدا


ئەمرۆ دادگای فیدراڵی عێراق كۆبووەوە تا بڕیار لەسەر ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بدات‌و پاش كۆبونەوەكەش رایگەیاند كە ریفراندۆمی 25ی ئەیلول نادەستورییە.

دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکیدا دەڵیت "دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بەوەی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٧ دا نادەستوورییە، کە لە هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکە ئەنجامدرا".


جەخت لەسەر ئەوەشکراوەتەوە "ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە".






AM:10:50:20/11/2017