مەسعود بارزانی سزا درا

دادگای فیدراڵی عێراق لە بڕگەیەکی هەڵوەشانەوەی ریفراندۆم و ئەنجامەکەی سزای دارایی بۆ هەریەک لە مەسعود بارزانی و د. نەجمەدین کەریم و رێبوار تاڵەبانی دەرکرد.
.
لەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵیدا هاتووە، دەبێت هەریەکە لە مەسعود بارزانی و نەجمەدین کەریم و رێبوار تاڵەبانی، بڕی ١٠٠ هەزار دیناری عێراقی بدەن و خەرجی پارێزەرەکان لەبەرامبەر سکاڵای چەند حزب و کەسێک تایبەت بە ریفراندۆم بگرنە ئەستۆ.

ئەمڕۆ ٢ شەممە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری کۆتایی لەبارەی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی دەرکرد و بڕیاریدا کە تەواوی ئەنجامەکانی ئەو پرۆسەیە هەڵبوەشێتەوە .



PM:01:31:20/11/2017