" رێگا تەخت بووە مەلا بەختیار ببێتە سکرتێری یەکێتی"

مەلا بەختیار لە نووسێنێکدا دەڵێت " دوای گرتنی شەهید شیهاب‌و هاوڕێكانی‌و دوای شەهیدبونی ئارام، دوو جار رێگا تەخت بوو، ببمە كەسی یەكەم، نەمكردووە".

مەلا بەختیار لە توڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نووسینێکدا بەناونیشانی (وەڵام ناهێنێ‌، رونكردنەوە دەهێنێ!)نووسیوویەتی " دوای گرتنی شەهید شیهاب‌و هاوڕێكانی‌و دوای شەهیدبونی ئارام، دوو جار رێگا تەخت بوو، ببمە كەسی یەكەم، نەمكردووە. دوای جیابونەوەی گۆڕانیش، لەكۆنگرەكاندا دەرچونم بە تەسكیە قبوڵ نەكردوەو هەڵپەشم نەبووە، ببمە جێگرێك. كە (مام)یش نەخۆشكەوت‌و (19) رۆژ لەعەمان بوو، پێم شەرم بوو باسی جێگرەوەی دەكرێ‌".

لەو نووسینەدا ناوبراو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "دوای مام، باوەڕم بە پلەی سكرتێری نەماوە".

لە بڕگەیەکی تری ئەو نووسینە لەسەر ریفراندۆم، مەلا بەختیار نووسیویەتی " هەموو سەركردایەتی یەكێتی دەزانن، كاك كۆسرەت، بڕیاری ئاشكرا بوو لەسەر ریفراندۆم‌و سەربەخۆیی. بەڵكو من هەمیشە تێبینیم هەبووە. تایبەت لەسەر كەركوك".

دەربارەی ململانێکانی نێو یەکێتی ناوبراو هەڵوێستی خۆی ئاشکرا دەکات و دەڵێت" نامەوێ‌.. ناشمەوێ‌، بكەومە ناو هیچ ململانێی ناوخۆی یەكێتی. سیاسەت بە رەش‌و سپی نابینم. لایەنگری ئەوەش نیم بە هەڕەشەو هێرش كێشەكانی ناوخۆمان چارەسەر بكرێ‌ (ساڵانی رابوردوش دژی بوم) بەڵام ئاشكرا هەوڵ بدرێ‌ شكۆی یەكێتی‌و مام جەلال‌و مێژووەكەی، لەروی سیاسیشەوە بشكێندرێ‌.. بەرگری بكەم".



PM:04:22:20/11/2017