ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق مژدەیەکی خۆشی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم راگەیاندو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مووچە کەم ناکەنەوەو هیچ دەستکارییەکی ناکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تشرینی دووەم لە بەیاننامەیەكی ئەنجومەنی وەزیران عێراق رایگەیاند " لەماوەی رابردوودا دڵتەنگ بوون بە بیستنی هەواڵی كەمكردنەوەی مووچە بەبڕی 20%، بەڵام ئەو دەنگۆیانە هیچی راست نییە و دڵنیایی دەدەین كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا ئەو پرسە بەهیچ شێوەیەك باسی لێوە نەكراوە".
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە بەهیچ شێوەیەك دەوڵەت كار بۆ كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران ناكات و لەگەڵ ئەوەدایە ئاستی بژێویی هاوڵاتیانی خۆی بەشێوەیەكی گونجاو لەگەڵ دۆخەكەدا رابگرێت.
لەچەند رۆژی رابردوودا چەند پەرلەماناتارێکی عێراق بڵاویانکردەوە کە حکومەتی بەغدا لە پرۆژەی بودجەی ساڵی ٢٠١٨ دا دەستکاری مووچە کراوەوە کەم دەکرێتەوە.