زیدان باسی یاریەکەی ئەپوێل دەکات


راهێنەری ریاڵ مەدرید زیدان، باسی لە یاری رۆژی سێشەممە بەرامبەر بە یانەی ئەپوێل کردوو رایگەیاند بۆ ئەوەی بردنەوە بە دەست بێنین ، دەبێت وەکوو یاریەکەی پێشووی رۆژی شەممەی دیڕبی یاری بکەین.

بڕیارە رۆژی سێشەممە لە گەری پێنجەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئەپوێل لە وڵاتی قوبروس بە یەک بگەن.

زیدان داوای لە یاریزانەکانی کرد کە بۆ ئەوەی بردنەوەو سێ خاڵ بە دەست بێنن، دەبێت بە وریاییەوە یاری بکەن، تا بگەین بە قۆناغی داهاتووی خولەکە.

ئاشکراشی کرد کە یانەی ئەپوێل لە یاریگای خۆی زۆر باش یاری دەکات و تیپێکی زەحمەتە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت یاریەکە ببەینەوەو تیپەکە بگەڕێتەوە بۆ رێگەی بردنەوەو گۆڵکردنەکانی.



PM:11:45:20/11/2017