لەبەردەم قوتابخانەیەکدا لەگەڕەکی کوردسات لە سلێمانی تەقە لە هاوڵاتییەک کراو کوژرا.
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی نەقیب سەرکەوت ئەحمەد بە سپی راگەیاند " لە ناو شاری سلێمانی لە گەڕەکی کوردسات، کەسێکی سەروو تەمەن پەنجا ساڵ، لە بەردەم قوتابخانەی (لەیلا زانا) تەقەی لێ کرا و کوژرا".
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە درێژەی قسەکانیدا وتی " کاتژمێر 7:30 بەیانی ئەمڕۆ 21تشرینی دووەم، لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی، ھاوڵاتییەکی سەروو تەمەن پەنجا ساڵ، دوای ئەوەی لە ماڵەکەی خۆی دێتە دەرەوە، لە بەردەم قوتابخانەی (لەیلا زانا) تەقەی لێ کرا و کوژرا".
ناوبراو وتیشی "ئەو ھاووڵاتییە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، بەڵام تا ئێستا ھۆکاری کوشتنەکەی نەزانراوەو، تەرمی ھاووڵاتییەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە"