كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەبێ بەشداریكردنی پارتی دەستیپێكرد(نوێكراوەتەوە)

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەبێ ئەندامەكانی پارتی لەو ئەنجومەنە دەستی پێكرد و ڕێژەی یاسایی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە تەواو بووە.

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتن لەسەر چەند خاڵێك كە گرنگترینیان دژایەتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و هەروەها بڕیاریاندا كۆبوونەوەكان لە شاری كەركوك بەڕێوەبچێت

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بە هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەزوترین كات.

بەپێی زانیاریەكانی "سپی میدیا" لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا یەكێتی نیشتیمانی كوردستان توانیویەتی 22 ئەندام كۆبكاتەوە بە سەرجەم پێكهاتەكانەوە

دوێنێ دووشەممە ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند "كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە دەرەوەی كەركوك دەبێت بەهۆی ئەو دۆخە سەربازیەی بۆی دروستكراوە

هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستانیش كە خاوەنی 11 كورسیە لە ئەنجومەنەكە ڕایگەیاند "لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە بەشدار نابین ئەگەر لە شاری كەركوك ئەنجام بدرێت".

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پێكهاتووە لە 41 ئەندام پێكهاتووە كە 26 ئەندامیان كوردن و لەناو لیستی برایەتیشدا زۆرینەی پارتین







PM:01:16:21/11/2017