کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات و، کۆبوونەوەیەکی راوێژکارییە.
دوای کۆبوونەوەکە، ئاسۆ مه‌حمود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان و به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند" پڕۆژه‌ی خۆیان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی راده‌ستی وه‌فدی حكومه‌ت كردووه‌و چاوه‌ڕوانن وه‌ڵامیان بدرێته‌وه".
ناوبراو کە بەشداربووی، وتیشی " ره‌نگه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم بچێته دانوستانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا شكستبهێنێت".
ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لە درێژەی قسەکانیدا وتی "جۆرێك له‌كۆده‌نگی و جۆرێك له‌دودڵیش هه‌بووه، ره‌نگه پێویست به‌كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی بكات بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی".
ناوبراو وتیشی" وه‌فدی حكومه‌ت داوای پشتوانیان لێكردوون، ئه‌وانیش پڕۆژه‌ی خۆیان راده‌ستیان كردووه".
ئاسۆ مه‌حمود ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، سێ داواكاری دیكه‌یان راده‌ستی وه‌فده‌كه كردووه، كە بریتین له‌چاككردنی بژێوی خه‌ڵك، پاراستنی سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی خۆیدا.