حەشدی شەعبی بەربەستە كۆنكرێتیەكانی بەردەم بارەگای هێزە كوردیەكان لادەبات

بەربەستە كۆنكرێتیەكانی بەردەم بارەگای حزبە كوردیەكان لە كەركوك لابران و سەرچاوەیەكیش دەڵێت "ئەو كارە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە ئەنجام دراوە".

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە شاری كەركوكەوە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرجەم بەربەستە كۆنكرێتیەكانی بەردەم بارەگا حزبیەكان بە بەرچاوی پێشمەرگەوە لابراون".

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد ئەو كارە بە بەرچاوی پێشمەرگەوە ئەنجام دراوە و تەنیا بارەگای لایەنە كوردیەكانی گرتۆتەوە.

ماوەی چەند ساڵێكە بەربەستی كۆنكرێتی لەبەردەم بارەگای لایەنە سیاسیەكان دانراون بۆ پارێزگاری لەو بارەگایانە لەكاتی كردەوەی تیرۆرستیدا.





PM:02:13:21/11/2017