شاجوان بەجلی کەنار دەریاوە دەرکەوت

شاجوانی یاڵی 2017ی گەردون کە کچێکی عێراقیە، وێنەیەکی بە جلی دەریاوە بڵآودەبێتەوەو دەبێتە جێی ڕەخنەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.


سارە عەیدان لە میانەی پێشبڕکێی شاجوانی گەردونیدا کە لەشاری لاس ڤێگاسی ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت، وێنەیەکی بڵآو بۆتەوە بە جلی دەریاوە ئەمەش بووە جێی ڕەخنەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا سارە وێنەیەکی لەگەڵ شاجوانی ئیسڕائیلدا بڵاوبۆوە، ئەمەش ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا چونکە هه‌ركات کەسایەتیە ناسراوەکانی جیهان لەگەڵ ئیسرائیلیەک دەردەکەوێت ڕووبەڕووی ڕەخنە و هەرایەکی زۆر دەبنەوە.

سارا تەمەنی ٢٧ ساڵە و لە بەغدا ژیاوە، دایک و باوکی بە ڕەچەڵەك خەڵکی حلەن لە بابل، سارە گۆرانیبێژ و خاوەنی بڕوانامەی هونەری نمایشکردنە.



PM:04:04:21/11/2017