عەبادی کۆتایی داعشی ڕاگەیاند

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکخراوی داعشمان لە ڕووی سەربازییەوە لە عێراقدا سڕییەوە.


ئەمڕۆ دوو شەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیداحەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕووی سەربازییەوە ڕێکخراوی داعش لە عێراق کۆتایی هاتووە و لە هەموو عێراقدا سڕیوویانەتەوە.

عەبادی ئاماژەی بەوەشکرد، ناکۆکییە سیاسییەکان دەرگا لەبەردەم داعشدا دەکاتەوە بۆ ئەنحامدانی کردەوەی تیرۆریستی.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا عەبادی هۆشداریدا بە گەندەڵکاران لەوەی یاری بە ئاگر بکەن.

لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ رێکخراوی داعش شاری موسڵ و چەند ناوچەیەکی تری لە عێراق و سوریا کۆنتڕۆڵکرد، ئێران یەکێک بوو لەو ولاتانەی بەهاوکاری حزبوڵا و لایەنە شیعەکانی سوریا و عێراق رووبەرووی داعش بووەوە.



PM:06:52:21/11/2017