پەرلەمانی توركیا متمانەی لە لەیلا زانا سەندەوە

پەرلەمانی توركیا بە پاساوی‌ دەوام نەكردنی‌ لە پەرلەمان وەك پێویست، متمانەی‌ لە لەیلا زانا، نوێنەری شاری ئاگری هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا سەندەوە.


ئاژانسی "ئانادۆڵۆ" بڵاوی كردەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە21ی تشرینی دووەم، پەرلەمانی توركیا بڕیاریدا بە لێسەندنەوەی متمانە لە پەرلەمانتار لەیلا زانا، نوێنەری بازنەی شاری ئاگری هەدەپە.

بڕیارەكەی پەرلەمانی توركیا بە بیانووی ئەوە بووە كە لەیلا زانا وەك پێویست دەوامی نەكردووە.

ئەو بڕیارەی پەرلەمانی توركیا لە كاتێكدایە كە ماوەیەكە حكوومەتی توركیا دەستی كردووە بە گرتنی لایەنگران و بەرپرسانی هەدەپە و ئێستا بەشێكی زۆریان لە زیندانن.


لەیلا زانا، لە ٣ی ئایاری ١٩٦١ لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان لەدایک بووە، ئەو ژنە سیاسەتمەدارەی کورد بۆ ماوەی 10 ساڵ بە ھۆی قسەکردن بە زمانی کوردی لە پەرلەمانی تورکیا زیندانی کرا، پاش ئازادبوونی بۆ جارێکی تر لەسەر لیستی هەدەپە بووەوە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی تورکیا.





PM:07:36:21/11/2017