زیاتر 95 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی ماڵی جێگری سەرۆکی پەرلەمان تەرخان دەکرێت

بە فەرمانێكی دیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، زیاتر لە 95 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی ماڵی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنەكە تەرخان دەكرێت.

 


بەگوێرەی فەرمانێكی دیوانی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران كە لە بەرواری 9ی تەموزی ئەمساڵ دەرچووە و ئیمزای سەباح جومعە، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەسەرە، لیژنەیەكی چوار كەسی بۆ راپەڕاندنی ئەركی نۆژەنكردنەوەی ماڵی هومام حەمودی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێكهێندراوە.

لە فەرمانەکەدا هاتووە بڕی 95 ملیۆن و 435 هەزار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی ماڵەکەی تەرخان دەکرێت.



PM:09:39:21/11/2017