لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید بە تۆمارکردنی شەش
گۆڵ سەرکەوت بۆ قۆناغی شازدەو هەردوو ئەستێرەی یانەکەش رۆناڵدۆ و بنزیمە ،
توانییان ٤ گۆڵ بکەن.
ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئەپوێلی قوبروسی و
لە ئەنجامدا توانی ٦-٠ یاریەکە بباتەوە.
کە رۆناڵدۆ دوو گۆڵ و بنزیمە دوو گۆڵ و دوو گۆڵەکەی تریش مۆدریچ و ناچۆ
تۆماریان کرد.
بەم بردنەوەیە ریاڵ مەدرید بە ١٠ خاڵ گەیشتە قۆناغی شازدە.
لە یاریەکی تری ئەم گروپە یانەی تۆتنهام توانی ٢-١ لە دۆرتمۆند بباتەوە.