نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشەممە نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان بەرێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەوە و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌رو 62 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ 22/11 نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 62 دۆلار و 75 سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانی دوێنێ به 62 دۆلار و 29 سه‌نت بوو.
هاوكات نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 57 دۆلار و 68 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانی دوێنێ به 56 دۆلار و 44 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
AM:10:41:22/11/2017