حكومەتی عیراق لەبارەی موچەی فەوتاوی فەرمانبەرانی هەرێمەوە هاتە دەنگ و ڕایدەگەیەنێت، "دانەوەی قەرزی پاشەكەوتی موچە لەئەستۆی حكومەتی هەرێمە و ئێمە تەنها پابەندین بەناردنی موچەی فەرمانبەران".
سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكومەتی عیراق بە هەفتەنامەی "ئاژانس"ی ڕاگەیاندووە "دانەوەی ئەو قەرزە لەئەستۆی حكومەتی هەرێمە و ئێمە تەنها پابەندین بەناردنی موچەی فەرمانبەران، دەبێت هەرێم كات و شێوازی دانەوەشی ئاشكرابكات".
حەدیسی وتوشیەتی "ئێمە پەیوەستین بەو بەڵێنەمان لەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەویش لەدوای ڕادەستكردنەوەی سەرچاوەكانی داهاتی هەرێم، بەڵام ئێمە بەهیچ جۆرێك بەرپرس نین لەدانەوەی قەرزی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵكو ئەوە لەئەستۆی حكومەتی هەرێمدایە".
بەگوێرەی زانیاریەكانی "سپی" قەرزی موچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران كە لای حكومەتی هەرێمە زیاتر لەحەوت ملیار دۆلارە.