وێنەیەكی نوێی كۆسرەت ڕەسوڵ بڵاودەبێتەوە

وێنەیەكی نوێی كۆسرەت رەسوڵ عەلی لەگەڵ مام ڕۆستەم، هەڵسوڕاوی گۆڕان و چەند بەرپرسێكی دیكە بڵاودەبێتەوە

دوێنێش دەرباز كۆسرەت رەسوڵ عەلی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەی كۆسرەت ڕەسوڵی بۆ یەكەمجار دوای نەخۆشكەوتنی بڵاوكردەوە و لەسەر یەكێك لە وێنەكان نوسیبووی"ئێستا بەرلین".

كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی لە ١١ی ئەم مانگە بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخان كرا و لە چەند رۆژی رابردووش بەفرۆكەیەكی تایبەتی رەوانەی دەرەوی هەرێم كرا.

كۆسرەت ڕەسوڵ لە ساڵی ١٩٥٢لە گوندی شیواشۆكی گەورەی سنووری قەزای كۆیە لەدایك بووە، لە ئێستادا جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.



PM:02:40:22/11/2017