" تا یەک مانگی تر بوومەلەرزە لە کوردستان رودەدات "

بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی رایگەیاند" ئەمشەو دوو بوومەلەرزە لە هەڵەبجەو دەربەندیخان روویانداوە"، ئەو پسپۆرە رایدەگەیەنێت " تا مانگێکی تر روودانی بوومەلەرزە ناو بەناو روودەدات".

دارا حەسەن، بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند" بەپێی بۆچوونی شارەزایانی بواری جیۆلۆجی، پێده‌چێت تامانگێکی دیکە بومەلەرزە له‌ شارەکانی ھەرێمی کوردستان بدات".

ناوبراو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە " ئەو بومەلەرزانەی لەم مانگەدا روودەدات بومەلەرزەی لاواز دەبن و پێشبینی ناکەم ھیچ زیانێکی بەدواوە بێت".

بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی راشیگەیاند" ئەمشەو دوو بومەلەرزە لە پارێزگای ھەڵەبجە و شاری دەربەندیخانیان داوە، خۆشبەختانە ھیچ زەره‌ر و زیانێکی ماددی و گیانی بەدواوە نەبووە".



PM:09:08:22/11/2017