رەخنە لە "کۆڕی شانۆی با" دەگیرێت

هێمن قەرەداغی، نوسەر و روناکبیر رەخنە لە کۆڕی شانۆی با دەگرێت و دەڵێت "من چیتر ئامادە نیم نە ھونەرتان ببینم و نە گوێ لە پاساوەكانیشتان بگرم...".


لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ سپی نێردراوە هێمن قەرەداغی لەسەر بەکارهێنانی دەقێکی خۆی لە بەرهەمێکی کۆڕی شانۆی با، رەخنەیان لێدەگرێت.


دەقی نوسراوەکە:


بۆ كۆڕی شانۆی با...

ئەمەی كردووتانە ناشرینە... ھیچ وەسفێكی ترم نییە بۆی، بە ھەر پاساوێك بێت خواردنی مافی ئەدەبییە و دەبێت شەرمی لێ بكەن.

دەلیلی شانۆیی (بیرئەچیتەوە وەك ئەوەی ھەر نەبووبیت) ھیچ ئاماژەیەك بەوە نادات كە دایلۆگەكانی (ڕۆحی نەورەس) ھێمن قەرەداغی نووسیویەتی، ئەو كارەكتەرەی زەریا سامی ڕۆڵەكەی دەبینێ... ئەمە گەر بە ھەڵەش ڕویدابێت، ھەڵەیەكە شایەن بە لێخۆشبوون نییە، چونكە كاتێك بۆ یەكەمجار دیزانی پۆستەرەكە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دانرا، بە دەرھێنەر وترا كە وەك مافی ئەدەبی و ھونەری دەبێت ئاماژە بە ناوی نووسەری ئەم بەشەی شانۆییەكە بكەن، ئەویش بەڵێنی دا كە دەستكاری دیزاینەكە دەكەنەوە، بەڵام ھەر نەكرا... ئەمە لەكاتێكدا لە سەر داوای چەندجارەی دەرھێنەر من ئەم بەشەم بۆ نووسین.

(كۆڕی شانۆی با)كارێكی خراپتان كرد، من چیتر ئامادە نیم نە ھونەرتان ببینم و نە گوێ لە پاساوەكانیشتان بگرم...



PM:02:18:23/11/2017