سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئاشکرایکرد کەناڵێکی نوێ بە ناوی " کورد نیوز" دەکەنەوە.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لەپۆستێکدا ئاشکرای کرد کەناڵێکی نوێ بە ناوی " کورد نیوز" دەکەنەوە.
ناوبراو لەو پۆستەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کەناڵەکە هەواڵی دەبێت و نوسینگەکەی لە سلێمانی دەبێت.
شاسوار عەبدولواحید کە سەرۆکی نەوەی نوێیە لەسەروبەندی ریفراندۆمدا کەناڵێکی کردوە لەژێر ناونیشانی " نەخێر لە ئێستادا "و لەسەردەمی هەڵمەتی بانگەشەی ریفراندۆمدا بەرنامەکانی پەخشکردوە، ٢١ ی تشرینی دووەمیش ناوبراو فرۆشتنی کۆمپانای نالیاو پرۆژەی چاڤی لاند و گواستنەوەی بەرپرسیارێتی دامەزراوەی نالیای بڵاوکردەوە.