کٶڕی شانۆی با: ناوی هێمن قەرداغی‌و چەند بەڕێزێک پەڕیووە

کۆڕی " شانۆی با " روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، چەند ناوێک کە دەبوو لە دەلیلی نمایشدا ئاماژەیان پێبدرێت، بەڵام ناوەکان نەنوسراون. ( مەبەست هێمن قەرەداغ یە).

لەروونکردنەوەیەکیدا کۆڕی شانۆی با نووسراوە " بەپێویستی دەزانێت ڕونکردنەوە بدات لەبارەی چەند ناوێک کە دەبوو لە دەلیلی نمایشدا ئاماژەیان پێبدرێت، بەڵام ناوەکان نەنوسراون".

کۆڕی شانۆی با لە درێژەی روونکردنەوەکەیەندا دەڵێن " نەنوسینی ناوەکان کارێکی مەبەستدار نەبووە، ئەوەندەی کاریگەری و سەرقاڵی ڕۆژەکانی پێش نمایش بووە، بۆیە لەڕۆژانی داھاتوودا لەچاپێکی نوێی دەلیلی نمایشدا سەرجەم ناوەکان ئاماژەیان پێدەدرێت".

هـێمن قەرەداغی نووسەرو رووناکبیر ئەمڕۆ لە روونکردنەوەیەکدا بەناونیشانی بۆ کۆڕی شنەی با، دەڵێت" ھیچ ئاماژەیەك بەوە نەوە کراوە كە دایلۆگەكانی (ڕۆحی نەورەس) ھێمن قەرەداغی نووسیویەتی، ئەو كارەكتەرەی زەریا سامی ڕۆڵەكەی دەبینێ"، لەو روونکردنەوەیەدا هێمن قەرەداغی رەخنەی لەو گرووپە شانۆیە دەگرێ کە ناویان نەهێناوە.



PM:07:30:23/11/2017