کۆشکی سپی ئەو زانیاریانەی پشتڕاستکردەوە کە وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە چیتر ترامپ بڕیاری داوە چەک نادات بە شەڕڤانانی یەپەگە.
كۆشكی سپی قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای له‌باره‌ی راگرتنی یارمه‌تی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕڤانانی كورد له رۆژئاوای كوردستان پشتڕاستكرده‌وه و ئاشكرایكرد، واشنتۆن ده‌ستیكردوه به هه‌مواركردنی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ هاوبه‌شه‌كانی له‌سه‌ر خاكی سوریا.
دوێنێ مەولود چاویش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە لەو پەیوەندیە تەلەفونییەی نێوان ترامپ و ئۆردوغاندا روویداوە، ترامپ بەڵێنی دەدات بە ئۆردو‌غان کە ئەو کۆمەکە سەربازیانە دەبڕێت کە دەدرا بە شەڕڤان لە رۆژئاوای کوردستان.
رۆژی هه‌ینی تره‌مپ له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا به ته‌له‌فۆن قسه‌ی كرد، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا تره‌مپ وتویه‌تی: رێنمایی رونم ده‌ركردوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چیتر كورد چه‌كی زیاتر وه‌رناگرێت، ماوه‌یه‌كی دورو درێژه ده‌بوو ئه‌م هاتو و هاواره كۆتایی بیبَت.
به‌پێی قسه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه له‌كاتی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئاماده بووه، تره‌مپ رایگه‌یاندوه، رێنمامی بۆ ژه‌نه‌راڵه ئه‌مریكییه‌كان و ئێچ ئاڕ ماكماسته‌ر راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ركردووه چیتر هیچ جۆره چه‌كێك ره‌وانه‌ی كورده‌كان له سوریا نه‌كرێت.
ئه‌م قسه‌یه‌ی تره‌مپ به‌ڕونی ئه‌و فشاره زۆرانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیای ئاشكراكرد كه له‌ماوه‌ی رابردودا له‌سه‌ر ئه‌مریكا دروستیان كرد به‌مه‌به‌ستی راگرتنی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كان بۆ شه‌ڕڤانانی كورد كه توانییان له هه‌مو میحوه‌ره‌كانه‌وه داعش تێكبشكێنن.
كۆشی سپی ئه‌مریكا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغانه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه تاڕاده‌یه‌ك پشتڕاستكرده‌وه، به‌پێی به‌یاننامه‌ی كۆشی سپی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا تره‌مپ وتویه‌تی: چاوه‌ڕوانی هه‌مواركردنی پاڵپشتییه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ هاوبه‌شه‌كانمان له‌سه‌ر خاكی سوریا.