نیو مەتر بەفر لەشاری وانی باکوری کوردستان باریووە

لە باکوری کوردستان زیاتر لە نیو مەتر بەفر لەپارێزگای وان باریووەو خەڵك نەتوانن لە ماڵەكانی خۆیان بێنە دەرەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی دۆغان، بارینی زیاتر لە نیو مەتر بەفر لەسنووری پارێزگای وان لە توركیا بۆتە هۆی ئەوەی كە خەڵك نەتوانن لە ماڵەكانی خۆیان بێنە دەرەوە، ئەم بەفر بارینە لە دوێنێ شەوەوە دەستی پێ كردووەو تاكوو ئەمڕۆ درێژەی هەبووە.

بارینی زیاتر لە نیو مەتر بەفر بۆتە هۆی ئەوەی كە سەرجەم خوێندنگەو زانكۆكانی پارێزگای وان دابخرێت و ڕێگەی پەیوەندی كردن بە (348) گوند لەم پارێزگایە دابخرێت.




PM:11:32:25/11/2017