سەرکردەیەکی باڵای کورد ژنی چوارەم دەهێنێت

عەلی باپیری، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەنیازی ئەنجامدانی پرۆسەی چوارەمی هاوسەرگیرییەء کچەکە تەمەنی نیوەی تەمەنی عەلی باپیرە ساڵە.

رۆژنامەی "ژیان" لە ژمارەی ئەمرۆ یەکەشەممەی خۆیدا بڵاویکردەوە کە عەلی باپیری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی، بەنیازە چوارەمین هاوسەرگیریی خۆی ئەنجام بدات کە کچە داواکراوەکە تەمەنی 25 ساڵە.

بەپێی هەواڵەکە عەلی باپیر ئێستا خاوەنی دوو ژنء تەمەنیان لە چلەکانەء هاوسەرێکیشی کۆچی دوایی کردوە. بە پێی زانیاریی رۆژنامەکە عەلی باپیر خوازبێنی لەکچێتی تەمەن 25 ساڵی خەڵکی ناوچەی پێنجوێن کرودوەء پرۆسەی خوازبێنییەکە تەواو بووەء پێدراوەء تەنانەت ئامادەکارییەک بۆ ژنهێنانەکە خانوویەکی لەنزیک مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لەسلێمانی بۆ بەکرێ گیراوە.

عەلی باپیر کە ناوە تەواوەکەی عەلی باپیر وەتمانە و لە خێڵی (میراودەلی) یە و لە ھاوینی ساڵی ١٩٦١ی زایینی لە گوندی (کەنجاڕە) ی سەر بە ناحیەی (سەنگەسەر) ی سەر بە قەزای (پشدەر) لەدایک بووە و پێنج شەش ساڵی تەمەنی پێش چوونە قوتابخانەی لە گوندی (کەنجاڕە) و پاشان (بەستەستێن) گوزەراندووە، و لە ئێستادا عەلی باپیر ئەمیری حیزبی کۆمەڵی ئیسلامییە.




AM:11:46:26/11/2017