مەلا بەختیار لەدوا نووسیندا دەڵێت " دۆخی یه‌كێتی، له‌دوای یه‌كه‌مین كۆنگره‌وه، هێشتا ئاسایی نه‌بۆته‌وه. كێشه‌ی گه‌وره‌مان، نه‌مانی مه‌ركه‌زیه‌ت‌و سزا‌و پاداشته".
لەنووسینێکی نوێ‌دا بەناوی " دۆخی یەکێتی و پڕوپاگەندە " مەلا بەختیار لەسەر دۆخی یەکێتی دەڵێت " دوو ساڵه، به‌ئاراسته‌ی جیابونه‌وه، ترازان دوای ترازان، ده‌كرێته ژیانی ناوخۆییمان. ئه‌مه‌ش، به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری‌و مه‌رامی حزبی‌و سیاسی، هانده‌ریانه. راسته كه وتراوه: دز بازاڕی شێواوی ئه‌وێ. راستیشه وتراوه: هه‌تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت، دز خاوه‌ن ماڵی گرت!".
لەو نووسینەدا، ئەو بەرپرسەی یەکێتی دەنووسێت "له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی، ئۆرگانه شه‌رعیه‌كان، دوچاری كێشه‌ی زیاتر هاتون، ئه‌م‌و ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندییان واده‌خوازێ، بازاڕه‌كه زیاتر بشێوێنن. هه‌تا له‌پاڵ شێواندندا، مه‌رامبازی به‌رده‌وام بێ.
باسی كۆنگره ده‌كرێ، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه. باسی لێكۆڵینه‌وه له كاره‌ساتی كه‌ركوك ده‌كرێ، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه. باسی ساغبونه‌وه‌ی یه‌كێتی‌و دژه یه‌كێتی ده‌كرێ، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه. كاردانه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن.. به‌راستی دزی ئابوری‌و دزی سیاسی‌و دزی حیزبایه‌تی.. بازاڕی شێواویان ده‌وێ!".
ئەو نووسینە لە کاتێکدایە یەکێتی لە قەیرانێکی سەرکردایەتی و ریكخراوەیی بەرچاودا دەژی.