ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان علی باپیر لەوڵاتی بەلجیکا سه‌ردانی رۆژنامه‌نووس ئارام ئه‌حمه‌د ده‌كات كه به‌رده‌وام له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هێرشده‌كاته‌سه‌ر به‌رپرسان و حزبه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
نوسینگه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تێیداهاتووه، له بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/11/2017 هاوڕێ له‌گه‌ڵ وه‌فدێك كه له‌ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌نده‌رانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی پێكهاتبوو، سه‌ردانی ئارام ئه‌حمه‌دی ڕۆژنامه‌نووس كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئارام ئه‌حمه‌د له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتی "مامۆستا علی باپیری بەڕێز گەورەیی نواند‌و دوێشەو لەگەڵ پۆلێ لە هاوڕێکانیدا سەردانی کردم بۆ قەلەندەرخانەکەم، دنیایەک خۆشحاڵیان کردم وپێوقەدەمیان سەرچاوان".