پێشمەرگەیەک خۆی دەکوژێت

خۆکووشتنی پێشمەرگە لە زیادبووندایەو، دوێنێ پێشمەرگەیەک لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕی داعش خۆی کوشت.
 
بەپێی زانیارییانەی دەست سپی کەوتووە، ئێوارەی دوێنێ 27 تشرینی دووەم‌ پێشمەرگەیەك بەناوی (موحسین تەمر) و دانیشتووی قەزای خەبات لەكاتی بەجێهێنانی ئەركەكەی لەچیای زەرتک كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا ئێستا هۆکاری خۆکووشتنی ئەو پێشـمەرگەیە نادیارەو تەنها ئەوە ئاشکرا بوو کە ئەو پێشمەرگەیە لەكاتی بەجێهێنانی ئەركەكەی كە لە چیای زەرتك لەبەرەی موسڵ گولەیەكی لەخۆی داوەو خۆی كوشتووە.

سەرەتای ئەم مانگەش پێشمەرگەیەکی دەڤەری رانیە کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەندێک زانیاری تایبەت کە دەست سپی کەوتووە لە رۆژێکدا کەسێک تا سێ کەس لە کوردستان دەکوژرێت، یان خۆی دەکوژێت زۆربەشیان پێشمەرگە.

AM:10:20:28/11/2017