مەلا بەختیار: تا ئێستا پینەو پەرۆمان بۆ كێشەكانی ناو یەكێتی كردوە
لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی پێشووی یەكێتی پێیوایە "بۆیه تاقه چاره‌سه‌ر دور له خواستی ده‌سته‌گه‌ری و لیستبازی، یان پیلانگێڕی له‌پێناوی كۆنگره، به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوی هه‌ڤاڵانه‌یه".
ئەمرۆ مەلا بەختیار لە دیدارێك لەگەڵ كۆمه‌ڵێك له رێكخراوه NGOه‌كانی سنوری شاری سلێمانی سەبارەت بە دۆخی ئێستا‌و یەكێتی رایگەیاند:له‌باره‌ی روئیای یه‌كێتی، بۆ دۆخی ئێستا، وتی: خوێندنه‌وه‌مان وایه كه ده‌بێت هه‌رێم یه‌كپارچه بمێنێت، لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌بێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، دانوستانێكی سه‌ركه‌وتووش له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور، به‌ڵام غروری عه‌سكه‌ری به‌غدا رێگره له دانوسانێكی سه‌ركه‌وتوو، بۆیه ده‌بێت زه‌مینه بۆ دانوستانێكی سه‌ركه‌وتوو خۆش بكرێت و گره‌نتیش وه‌ربگرین.
وتیشی: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له‌ژێر كاریگه‌ری ره‌خنه نابه‌جێكان سیاسه‌تی بكردایه، ئێستا هه‌رێم دوو ئیداره‌ی ده‌بوو، به‌دبه‌ختییه‌كانی گه‌له‌كه‌شمان زیادی ده‌كرد. روونیشیكرده‌وه بۆ كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی تائێستا پینه‌و پڕۆمان بۆ كێشه‌كان و ناكۆكییه‌كان كردووه، به‌ڵام نه‌ك چاره‌سه‌ر، به‌ڵكو زیانبه‌خشیش بوو. بۆیه تاقه چاره‌سه‌ر دور له خواستی ده‌سته‌گه‌ری و لیستبازی، یان پیلانگێڕی له‌پێناوی كۆنگره، به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوی هه‌ڤاڵانه‌یه.
PM:11:40:28/11/2017