قایمقامیەتی سلێمانی: چەند شوێنێكی كاركردنیان داخستووە

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چەند شوێنێكی كاركردنیان داخست و هۆکارەکەشی بۆ پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن و ئەنجامدانی کاری نەشیاو دەگێڕێتەوە.


هەرێم عەبدولڕەحمان، سەرۆكی لیژنەی ڕێستۆرانتی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی وتی، "لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی پابەندنەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردنەوە، لیژنە هاوبەشەكان هەریەكە لە خواردن و خواردنەوەی (میر ئەزمڕ، سایە گوڵ) هەروەها كافتریای (شتوگارد، ڤانۆ)یان داخستووە.

سەرۆكی لیژنەی ڕێستۆرانتەكان وتیشی، لەكاتی سەردانی لیژنەكەدا بۆ پشكنین لەم شوێنانە تێبینی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستیەكان و نەبوونی مۆڵەت بۆ شوێنی كاركردنەكە و هەبوونی نەوجەوان و ڕێگرینەكردن لە كاری نەشیاو لە شوێنەكەیاندا، كراوە.

هەرێم عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوە كرد،  بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی ڕێستۆرانتەوە ئەو شوێنانە داخراون ت ائەوكاتەی سەرجەم مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن جێبەجێ دەكەن.



PM:04:21:29/11/2017