ژمارەیەک چالاکوان و هونەرمەندی کورد دەستگیرکران

هێزە ئەمنییەكانی توركیا لەناوچەی چوكۆرئاڤای توركیا لە ماوەی هەفتەیەكدا 75 چالاكوانی كورد و هونەرمەند و ئەندامی هەدەپەیان دەستگیركردووە.


ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا بڵاویكردەوە، ئەو كەسانەی دەستگیركراون دەكەونە پارێزگاكانی ئەدەنە، مێرسین، هاتای، ئانتالیاو لە ئێستاشدا دۆسیەكەیان لێكۆڵینەوەی تێدا دەكرێت تا كاتی یەكلابوونەوەی دۆسیەكانیشیان ماوەی زیندانی كردنیان درێژدەكرێتەوە.

ماوەی زیاتر لە اڵێکە هێزە ئەمنییەكانی توركیا بە تۆمەتی هاوكاری و لایەنگری لە پەكەكە و هەدەپە چەندین چالاكوان و هونەرمەندی كوردی دەستگیركردووە و بەشێك لەو چالاكوانانە تائێستاش لە زیندانەكانی دەوڵەتی توركیادان.



PM:02:16:30/11/2017