شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کادیری دیاری یەکێتی وەسفێکی نوێی مەلا بەختیار دەکات و دەڵێت " چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه نازناوی (خادمی حه‌ره‌می پیرۆزی مه‌كته‌ب سیاسی) پێ ببەخشرێ!".
لە دوا نووسینیدا بەناونیشانی " نوێبوونه‌وه ده‌ستی پێكرد!"، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خوشکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەستڕۆشتووی یەکێتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، دەڵێت " سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵێنانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆره پێمان ئه‌درێت بۆ (نوێبوونه‌وه) و پراكتیزه كردنی (دیموكراسی) و ده‌ست به‌ردار بوون له به (پینه‌و په‌ڕۆ) چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی و ئاماده‌كاری بۆ خوڵقاندنی كه‌شێكی ئارام و زه‌مینه‌سازی بۆ به‌ستنی كۆنگره!!! پێ ده‌چێت كه ئه‌مجاره‌یان هه‌ر قسه نه‌بێت و كرداریشی له‌گه‌ڵدا بێت".
لەو نووسینەدا دەڵێت " ئه‌وه‌تا (كاكی كارگێر) كه ئێستا ته‌نیا ئه‌ندامێكی ئاسایی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه، له ڕوانگه‌ی هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی و په‌رۆشیه‌وه بۆ به‌رز ڕاگرتنی دروشمی ( یه‌كێتی ماڵی هه‌مووانه) !! كۆمه‌ڵێك ئیجرائاتی توند‌و تۆڵی گرتوته‌به‌ر!".
لەسەر رێگانەدان بە زۆرینەی سەرکردایەتی یەکێتی کە بەهۆی گۆڕینی کلیلی هۆڵێکی مەکتەبی سیاسی نەیانتوانی کۆبوونەوە بکەن، شاناز ئیبراهیم دەڵێت" وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاویش له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی نوێ بوونه‌وه‌دا ده‌ستیكردوه به (گۆڕین) واته ( نوێ كردنه‌وه‌ی) قفڵ و كیلۆن و كلیله ( كۆنه‌كانی) ده‌رگای هۆڵی كۆبونه‌وه‌كان و ژوری هه‌ندێك له هه‌ڤاڵان له ناو بینای مه‌كته‌بی سیاسی‌دا..!! به‌وه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه نازناوی (خادمی حه‌ره‌می پیرۆزی مه‌كته‌ب سیاسی) پێ ببەخشرێ!".
لە کۆتایدا ناوبراو دەڵێت "من لێره‌وه پیرۆزبایی ئه‌و نازناوه نوێیه‌ی لێ ده‌كه‌م".