سەرۆکی حکومەت گەیشتە تورکیا

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە گەیشتە تورکیا و لەوێوە بە فڕۆکەی تایبەت بەرەو ئیستەنبوڵ بەڕێکەوت.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی حکومەتی تورکیا، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە ڕێگای دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە گەیشتووەتە خاکی تورکیا.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە،  دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی (شەرەفەدین ئەلچی) لە شایری جزیرە بە فڕۆکەی تایبەت بەرەو ئیستەنبوڵ بەڕێکەوت، بەڵام ئاماژە بۆ ئەوە نەکراوە، لە سەردانەکەیدا چاوی بە کام بەرپرسی تورکیا دەکەوێت و ئامانجی سەردانەکەی چییە؟.

ئەوەش یەکەم سەردانی نێچیرڤان بارزانیە دای بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، پێشتر بەرپرسانی تورکیا ڕەتیان دەکردەوە هیچ بەرپرسێکی کورد ببینن.

ڕۆژی ٢٨ ی مانگی ڕابردوو، سەڵاحەدین بەهادین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، دوای گەڕانەوەی لە تورکیا وتی "بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی توركیامان بینیووه‌ و هه‌نگاوده‌نێن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره".



PM:02:33:01/12/2017