د. بورهان یاسین: بە بۆچوونی خۆم مەسعود بارزانی وازی لە پێگەکە نەهێناوە

د. بورهان یاسین ئەکادیمی و نوسەری دیار دەڵێت "بە بۆچوونی خۆم مەسعود بارزانی وازی لە پێگەکە نەهێناوە و "سەرکردایەتی سیاسی کوردیش" هەڵنەوەشاوەتەوە، دەرەنجامی ریفراندۆمیش هەروەها هەڵنەوەشاتەوە".

لەنوسنینێکی نوێیدا د. بورهان یاسین ئەکادیمی و نوسەری دیار کە بەناونیشانی " کاتێک سیاسەتی فرتوفێڵ کاریسە قوڵتر و هەڵدێریش مەترسیدارتر دەکات، نووسیوویەتی " ئاخر ئەگەر بارزانی وازی لەم پێگەیە هێناوە ئەی ئەوە کێیە ئەو دەسەڵاتە دەداتە بارزانی، دوای ئەم هەموو بەزم و هەرایەی شانۆگەری دەست لە کارکێشانەوەیە، بۆ ئەوەی "بە ناوی هەموومانەوە، بە ناوی هەموو خەڵکی کوردەوە ‌هەڕەشە لە ئەمریکا بکات" یا دواتر لە راگەیاندراوێکدا هێڕش بکاتە سەر دادگای فیدڕاڵی و نەک هەر بڕیارەکەی بخاتە ژێر نیشانەی پرسیار بەڵکو تەواوی بوونی ئەو دادگایەش بکاتە جێگای گومان؟ و "سەرکردایەتی سیاسی کوردیش" هەڵنەوەشاوەتەوە، دەرەنجامی ریفراندۆمیش هەروەها هەڵنەوەشاتەوە. 

لە درێژەی ئەو نووسینەدا کە بۆ ماڵپەڕی سپی ناردووە، د. بورهان یاسین دەڵێت " بارزانی و پارتی هەوڵ دەدەن رۆژێک زووتر بگەڕێنەوە یارییە کۆنەکەیان لەگەڵ ئەنقەرە و بەم شێوەیەش بگەڕێنەوە لوتبەرزی و "بێمنەتییەکەی" جاران روو لە بەغدا و روو لە هێزە سیاسییەکانی تری هەرێمی کوردستان. بە مانایەکی تر ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر نێچیرڤان بارزانی و پارتی هەوڵ دەدەن بگەڕێنەوە چوارچێوەی ئەو کەلتورە سیاسییەی کە بەردەوام سەرچاوەی شکست بووە، واتە گەڕانەوە بۆ بازنەی پشتبەستن بە داگیرکارێکی تر بۆ رزگاربوون لە تەوق و فشاری داگیرکارێکی تر و خۆهەڵکێشان بەرامبەر هێزە سیاسییە کوردستانییەکانی تر." 

 ئەو نوسەرە لەسەر رۆڵی ئێستای بارزانی دەنووسێت" یەکێک لە سەرچاوە هەرە گرنگەکانی ئەم شکستە ئەو لوتبەرزی و بێمنەتییەی پارتی دیمۆکاراتی کوردستان بوو، کە کار گەیشتە ئەوەی لە کامپینی ریفراندۆمدا مەسعود بارزانی پەنجە لە ئەمریکا و هاوپەیمانان و هێزە ئیقلیمییەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی راوەشێنێ و بە دەنگێکی بەرز و هەڕەشەئامێز بڵێ "هەر چیێکیان پێدەکرێ با بیکەن" و "حیسابی فلسێکیان بۆ ناکەین" و ... هتد. ئاخر ئەگەر لە لوتبەرزییەکانی پێشوتر، بارزانی و پارتی لە رێگریکردن لە سەرۆکی پەرلەمان و دەرکردنی وەزیرەکانی گۆڕان و فڕێدانی خەڵک بۆ ئەودیوی دێگەڵە و ترساندن و تۆقاندنی دەنگە ئازاد و ناڕازییەکان و زۆر شتی تر بۆیان چووبێتە سەر، ئەوا لە لایێکی ترەوە جوان دەرکەوت کە ئەم لوتبەرزییەی ئەم جارەیان نەک هەر نەچووە سەر، بەڵکو رێک ئەم لوتبەرزییە یەکێک بوو لە هۆکارەکانی ئەم ماڵوێرانییەی کە لە ریفراندۆمەکە کەوتەوە".

سەبارەت بە گەڕانەوەی گۆڕانیش بۆ نێو حکومەت، د. بورهان یاسین دەڵێت" ە تەقدیری خۆم بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دەبێتە هەڵەیەکی مێژوویی ئەگەر بەوە رازی ببێت بگەڕێتەوە ناو حکومەت بەبێ ئەوەی کە رێککەوتونێکی سیاسی ئەو پەڕی گشتگیر".

دەقی وتارەکە لەم لینکەوە بخوێنەرەوە.. 



PM:02:41:01/12/2017