سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە فەڕەنسا و سبەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کۆدەبێتەوە.
ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە "ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى به‌ڕێز ئێمانۆئێل ماكرۆن سه‌ركۆمارى فه‌ڕه‌نسا، شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به یاوه‌ریى به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و سه‌فین دزه‌یى وته‌بیژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێم، گه‌یشته پاریسى پایته‌ختى فه‌ڕه‌نسا".
ئاشکراشیکردوە "سبه‌ى شه‌ممه ئێمانۆئێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له كۆشكى ئێلیزێ له پاریس پێشوازى له شاندى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخى گشتیى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و فه‌ڕه‌نسا ده‌خرێته به‌رباس".
ئەوەش یەکەم سەردانی سەرۆکی حکومەتە بۆ دەرەوەی وڵات لەدوای ڕیفراندۆم و وەستاندنی گەشتە ئاسمانیەکانی هەردوو فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی لەلایەن بەغداوە