سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌لومه‌رجى دواى ریفراندۆم بووه‌ته واقیعێك و دەڵێت "ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا دانوستان بكه‌ین و رێكبكه‌وین".
ئەمڕۆ هەینی 2017/12/1 له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسیمى چله‌ى ماته‌مینى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى له‌هه‌ولێر، فازل میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى له‌وتارێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كورد مافى خۆى بوو ریفراندۆمى ئه‌نجامدا، چونكه مافێكى ره‌وایه.
وتیشى "دۆخى دواى ریفراندۆم كوردى گه‌یانده واقیعێك كه ده‌بێت دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجامبده‌ین و كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن".
ميرانى له وتاره‌كه‌يدا ڕاشىگه‌ياند "له‌م قۆناغه‌دا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و كۆتایىهێنان به‌و ئالۆزیانه‌ى له‌دواى ریفراندۆم دروستبوون، ئه‌ركى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمی كوردستانه كارى بۆ بكه‌ن و پارتیش بۆ ئه‌و مه‌به‌مه‌سته به جددى هه‌وڵه‌كانى خۆى خستۆته‌گه‌ڕ".